کانونی دوھەم 20, 2025 18:50 Asia/Tehran
  • دەستبەکارکردنی بەشی تورکی کەناڵی پرێس تی وی

سەرۆکی ڕێکخراوی ڕادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران ڕایگەیاند؛ بەشی تورکی پرێس تی ڤی کاری خۆی دەست پێ کردووە.

پەیمانی جێبێلی سەرۆکی ڕێکخراوی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران ڕایگەیاند لە ڕۆژی یەکشەمە سییەمی بەفرانبارەوە و بە پێشوازییەکی زۆر کە لە گۆڕەپانی تورکزماندا هەبوو، کەناڵی "پرێس تی ڤی تورکیا" چالاکیی خۆی دەست پێکردووە کە هیوادارین بەهێز و ڕێکوپێک دەرکەوتنی ئەم کەناڵە لە ناوچەی تورک زمان ببینین.

دکتۆر جێبێلی وتیشی: بەشی تورکیی کەناڵی پرێس تی ڤی لە ئەمڕۆوە چالاکییەکانی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەست پێ دەکات و ئەوە هەنگاوێکی گرینگە لە پێناو بەهێزترکردنی پەیوەندی نزیک و دۆستانەی خەڵکی دوو وڵاتی ئێران و تورکیا. ناوبراو وتی: یەکێک لە ئامانجەکانی ئەم کردەوەیە  بڵاوکرانەوەی وێنە و ڤیدیۆی پڕ شانازیی کۆماری ئیسلامی ئێرانە لە ناوچەکە و جیهاندا.

سەرپەیڤ