کانونی دوھەم 26, 2025 17:07 Asia/Tehran
  • تاد هیکی نوکتەبێژی بەناوبانگی ئیرلەندی

تاد هیکی نوکتەبێژی بەناوبانگی ئێرلەندی لە بەرنامەی "سوبح"ی پرێس تی ڤی باسی ئەزموونی سەفەری خۆی بۆ ئێرانی کرد و وتی: هەموو پێیان دەوتم ئاگات لە خۆت بێ! ئێران وڵاتێکی پڕ مەترسییە. بەڵام بەپێچەوانەی ئەو قسانەی لە ڕۆژاوا و میدیاکانی دەمبیست هەست بە ئاسایشێک کە لە ئێرانکردم، ڕەنگە نەتوانم تەنانەت لە وڵاتی خۆیشم بەو شێوەیە هەست بە ئاسایش و ئارامی بکەم.

کاتێک کە من هاتم بۆ ئێران بۆچوونێکی گشتی سەبارەت بە ئێران لە ڕۆژاوا هەبوو. ئەو کەسانەی کە دەیانەویست  ڕێنوینیم بکەن دەیانوت: ئامان! ئاگات لە خۆت بێ! ئێران وڵاتێکی پڕمەترسییە. بەڵام من دەتوانم بڵێم کە هەرگیز لە ژیانی خۆمدا لە هیچ وڵاتێک ئەوەندە هەستم بە ئارامی و ئەهوەنی نەکردووە. من لە کۆڕێکی ملیۆن کەسیدا بووم و تەنانەتی یەک قسەی ناخۆش و نا بەجێم نەبیست، کەسێک پاڵی پێوە نەنام. گومانم هەیە لەوەی کە بتوانم بڵێم لە ڕۆژاوا تەنانەت لە وڵاتی خۆیشم پێم وا نەبێ کە ئەوەندە هەست بە ئاساییش بکەم، زۆر بە داخم، و بیر لەوە دەکەمەوە ئەگەر من لە وڵاتێکی ترەوە و یان سەر بە نەتەوەیەکی تر ببایەم، نازانم ئایا لە وڵاتی ئێرلەند ئەوەندە هەستم بە ئارامی و ئەهوەنی دەکرد؟

سەرپەیڤ