ئێران شارستانیەتێکی پێنج هەزار ساڵەی هەیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i435422-ئێران_شارستانیەتێکی_پێنج_هەزار_ساڵەی_هەیە
ئیگۆر لۆپاتۆنۆک فیلمسازی ئەمریکی لە بەرنامەی بەرەبەیانی کەناڵی پرێس تیڤی چەند لێدوانێکی سەرنجڕاکێش سەبارەت بە فەرهەنگی ئێران و گەورەکانی ئەدەبیاتی فارسی پێشکەش کرد. کە بەشێکی پێکەوە دەبینین
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 31, 2025 07:32 Asia/Tehran

ئیگۆر لۆپاتۆنۆک فیلمسازی ئەمریکی لە بەرنامەی بەرەبەیانی کەناڵی پرێس تیڤی چەند لێدوانێکی سەرنجڕاکێش سەبارەت بە فەرهەنگی ئێران و گەورەکانی ئەدەبیاتی فارسی پێشکەش کرد. کە بەشێکی پێکەوە دەبینین

ئیگۆر لۆپاتۆنۆک وتی : من هوگری   چیرۆک نووسە گەورەکانی فەرهەنگی ئێرانم  بە بۆچوونی من، فێردۆسی و مەولەوی هەردووکیان گەورەن، بەڵام فێردۆسی نووسەری شاهنامە، یان هەمان کتێبی پاشاکان،  پێگەیەکی  تایبەتی بۆ من  هەیە  دەمەوێ  وەرگێڕانێکی کۆلۆنیالیزم لە شاهنامەوە  بڵێمەوە .

ئەو کەسانەی کە شاهانەمیان خوێندووە و شارستانیەتێکی ٥ هەزار ساڵەیان هەیە  ئێستا ئیمپراتۆریەتێک لە دەرەوەی سنوورەکانیان کە ١٠ هەزار کیلۆمەتر دوورە،و  تەنانەت تەمەنی ٣٠٠ ساڵیش نییە، هەوڵی ئەوە دەدەن فێریان بکەن کە چۆن یاساکانی وڵاتەکەی خۆیان بگۆڕن .ئەمە نموونەیەک لە کردەوەی ئەمریکییەکانە کە هەوڵی فێرکردنی دیموکراسی بە کەسانی دیکە دەدەن. لە چە  دیموکراسییەک قسە دەکەین ؟ دیموکراسی لە ئەمریکادا زاڵ نییە، هەر ش تێک  بێت، دیموکراسی نییە .