دەسپێبوونی پێشانگای نێودەوڵەتی گەشتیاریی تاران
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i435777-دەسپێبوونی_پێشانگای_نێودەوڵەتی_گەشتیاریی_تاران
هەژدەهەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی گەشتیاری و پیشەسازییەکانی هاوپێوەندی "تاران" لە هۆڵی کەنداوی فارس لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی تاران کرایەوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
شوبات 11, 2025 12:45 Asia/Tehran
  • دەسپێبوونی پێشانگای نێودەوڵەتی گەشتیاریی تاران

هەژدەهەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی گەشتیاری و پیشەسازییەکانی هاوپێوەندی "تاران" لە هۆڵی کەنداوی فارس لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی تاران کرایەوە.

ئەم پێشانگەیە لە یازد تا چواردەی فێڤرییە بە بەشداری دوازدە وڵات لەوانە ئیمارات، تورکیا، تاجیکستان، تایلەند، ماداگاسکار، برازیل، ئەندەنوسیا، قەتەر و ڕووسیا و بە ئامادەبوونی مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆمار کاری خۆی دەست پێکرد. لەم پێشانگای گەشتیارییەدا بە مەبەستی گەشەپێدانی پیشەسازیی گەشتیاری هەگبەگەلێکی تایبەت لە بواری وەبەرهێنان و سەرمایەنانەوە ئاڕاستەی داواکاران کراوە و ٢٠ ڤۆرکشۆپ بە هاوکاریی ٢٧ مامۆستای شاز لە گۆڕەپانی گەشتیاری و ١٠ پانێڵی فێرکاریش بەڕێوە دەچێ.