کرماشان بوو بە پایتەختی فەرهەنگی شارە ئاسیاییەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i435806-کرماشان_بوو_بە_پایتەختی_فەرهەنگی_شارە_ئاسیاییەکان
بەپێی ڕاگەیاندنی نووسینگەی کۆمەڵەی شارەوانانی ئاسیایی، کرماشان بە پایتەختی فەرهەنگی شارە ئاسیاییەکان هەڵبژاردرا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
شوبات 12, 2025 12:52 Asia/Tehran
  • کرماشان بوو بە پایتەختی فەرهەنگی شارە ئاسیاییەکان

بەپێی ڕاگەیاندنی نووسینگەی کۆمەڵەی شارەوانانی ئاسیایی، کرماشان بە پایتەختی فەرهەنگی شارە ئاسیاییەکان هەڵبژاردرا.

نادر نەورۆزی شارەوانی کرماشان وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە وتی: بە ئاوڕدانەوە لە لێکدانەوەی ئەنجامدراوە لە لایەن نووسینگەی کۆمەڵەی شارەوانانی ئاسیایی، کرماشان بەپێی دەفرایەتییە دەوڵەمەندە فەرهەنگی و چالاکییە ئەنجامدراوەکان لە ساڵی ڕابردوو، وەک پایتەختی شارە ئاسیاییەکان لە ساڵی 2025 هەڵبژاردرا.

وتیشی: کرماشان گەورەترین شاری ڕۆژئاوای ئێران و خاوەن زیاتر لە 4 هەزار ئاسەواری مێژووییو هەروەها بوونی فەرهەنگ، دابونەریت و ڕێوڕەسمی جۆراوجۆرە و هەڵبژاردرانی ئەم شارە بە پایتەختی فەرهەنگی، شانازییە بۆ کرماشان.