ئاگاداریی ژمارە دووی نووسینگەی خەڵاتی قەڵەمی هەژار
شوبات 14, 2025 19:17 Asia/Tehran
نووسینگەی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئاگاداریی ژمارە دوو بڵاو دەکاتەوە
بە پێی پێشوازیی بێ وێنە و بەربڵاوی توێژەران و نووسەران لە خەڵاتی قەڵەمی هەژار، و هەروەها داواکاریی زۆر و زەوەند بۆ درێژکردنەوەی دواوەدەی پێشکەشکردنی بەرهەم، نووسینگەی خەڵات بە مەبەستی ڕێزگرتن لە داخوازیی ئەو ئازیزانە، لێرەوە ئاگادارتان دەکەینەوە کە دواوەدەی پێشکەشکردنی بەرهەم بۆ خولی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار تا ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٥ی زایینی درێژ دەکرێتەوە.
جێگەی ئاماژەیە کە داواکارانی نیشتەجێی وڵاتی ئێران پێویستە بەرھەمەکانیان بە شێوەی چاپکراو و لە ڕێگەی پۆستەوە بۆ نووسینگەی خەڵات بنێرن. ئەو داواکارانەی کە نیشتەجێی دەرەوەی وڵاتن دەتوانن بەرھەمەکانیان بە شێوەی ئەلیکترۆنی (pdf) بۆ نووسینگەی خەڵات لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە بە ڕێ بکەن .