نیسان 23, 2025 16:29 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی فیدراسیونی تۆپی پێی عێراق لە ڕووداوەکانی یاریی نێوان هەر دوو تیمی زاخۆ و نەورۆز

دوای شەڕ و ئاژاوەکانی یاریی نێوان هەردوو یانەی نەورۆز و زاخۆ، لە رکابەرییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراقدا، فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق دەڵێت "هیواخوازبووین یاریگەکانی کوردستان بە جوانی بمێننەوە."

دوێنێ  و لە گەڕی 29ـی خولی ئەستێرەکانی عێراقدا، هەردوو یانەی نەورۆز و زاخۆ لە سلێمانی رووبەڕووی یەکبوونەوە، لە خولەکەکانی کۆتایی یارییەکەدا، شەڕ و ئاژاوە لەنێوان هاندەرانی هەردوو یانە روویدا و 30 کەس بەو هۆیەوە بریندار بوون و ره وانه یی نەخۆشخانەیان کردن. فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، دوای ئەو رووداوانە هاتە سەرهێڵ و دەڵێت "نیگەرانیی قوڵی خۆمان بەهۆی ئەو رووداوانەوە پێشاندەدەین کە لە یاریی نێوان نەورۆز و زاخۆ روویاندا، هیواخوازبووین ئەو سۆز و سەرنجڕاکێشییەی لە یاریگەکانی هەرێمی کوردستان لە ئامادەبوونی هاندەراندا هەبوو بەردەوامبێت، بەڵام ئەوەی روویدا پێشێلکارییەکی راستەقینەی ئەو پەیامە بەرزانەیە کە ئێمە هەوڵی چەسپاندنی دەدەین لە گۆڕەپانەکەدا."وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا  ڕاگەیاند، " لێکۆڵینەوە له سه روداوه که ده کریت بو دەرخستنی راستییەکان.

سەرپەیڤ