شەشەمین فستیڤاڵی هەڵپەرکێ بانە
May 30, 2025 07:43 Asia/Tehran
شەشەمین فستیڤاڵی نێونەتەوەیی هەڵپەرکێ بانە ڕۆژی چوارشەمە حەوتی جەوزەردان لە شاری بانە دەسپێی بوو و تا نۆی جوزەردان درێژەی هەیە .
ئەو فستیواڵە بە بەشداریی 10 گرووپی ناوخۆیی و دوو گرووپی دەرەوەیی بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە هوڵی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی شاری بانە بەڕێوە دەچێ کە گرووپە دەرەوەییەکانی بریتیە لە گرووپێک لە تیمی هونەەرجوانەکانی پارێزگای دهوک لە هەرێمی کوردستانی عێراق و گرووپێک لە شاری جولە مێرگی تورکیا . سەروکی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی شاری بانە وتی یەکەمین فستیڤاڵی هەڵپەرکێ بانە ساڵی 1390 لە ئاستی پارێزگادا بەڕێوە چوو و ئەمساڵ لە شەشەمین خول و بۆ یەکەمین جار لە ئاستی نێونەتەوەییدا بەڕێوە دەچێت .