ئه‌یلوول 19, 2025 12:22 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی شوێنەوارێکی بەردەنیی 7 ملوێن ساڵان لە کوردستان

سەرۆکی بەڕێوبەرایەتی ژینگەی دێولان باسی دۆزرانەوەی شوێنەوارێکی بەردەنیی کەموێنەی کرد لە نزیک گوندی قشڵاق.جەمیل حەمیدی گوتی: ئەو شوێنەوارە به میراتێکی پڕبایەخ بۆ کوردستان دێتە هەژمار.

سەرۆکی بەڕێوبەرایەتی ژینگەی دێولان ڕایگەیاند: بەپێی گرێبەستێک ، توێژینەوەی سەرەتایی لەسەر ئەو شوێنە ڕادەستیی کۆلێژی وارناسی زانکۆی زەنجان کراوە.

.حەمیدی دەڵێ: نمونە کۆکراوەکانی ئەو شوێنەوارە دەری دەخات ، ئەو پارچە بەردەنیانە ، ئاژەڵی وەک ئەسب و مانگان کە ئەو نەژادەی ، 7 ملوێن ساڵ لەوە پێش ژیاون.

سەرۆکی بەڕێوبەرایەتی ژینگەی دێولان گوتیشی: لەبەر ئەوەی شوێنەکە تاقانە و تابڵێی پڕبایەخە ، هەوڵ دەدەین دوای کۆتایی لێکۆڵینەوەکان ، وەک شوێنەوارێکی سروشتی نیشتمانی ، تۆماری کەین.

سەرپەیڤ