تشرینی یه‌که‌م 09, 2025 11:18 Asia/Tehran
  • ئەندامانی لێژنەی هەڵبژێری فێستیڤاڵی شانۆی سەر شەقامی مەریوان ناسێندران

عیرفان نازری، فەرزان دولفانی، مووسا هیدایەتی، ئیلاهە پوورجەمشید و میلاد مۆلەوی وەک ئەندامانی لێژنەی هەڵبژێر بۆ هەڵبژاردنی بەرهەمەکان لە هەژدەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەر شەقامی مەریوان ناسێندران.

بەپێی ڕاگەیاندنی نووسینگەی سکرتێری فستیڤاڵەکە، هەر یەک لە عیرفان نازری، فەرزان دولفانی، مووسا هیدایەتی، ئیلاهە پوورجەمشید و میلاد مۆلەوی وەک ئەندامانی لێژنەی هەڵبژێر بۆ هەڵبژاردنی بەرهەمەکان لە هەژدەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەر شەقامی مەریوان ناسێندران.

هەژدەهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەر شەقامی مەریوان بە ئامانجی بەرفراوانکردنی شانۆی سەرشەقام، دانووستانی کولتووری و بەهێزکردنی بزووتنەوەی هونەریی جەماوەری، لە ٤ تا ٨ی خەزەڵوەری ئەمساڵ بە سەرپەرشتیی "فاتیح بادپەروا" لە شاری مەریوان بەڕێوە دەچێت.

سەرپەیڤ