بەشداری ئێران لە پیشانگای کتێبی فڕانکفۆرت
تشرینی یهکهم 16, 2025 13:01 Asia/Tehran
ڕاوێژکاری وەزیری ڕۆشنبیری ئێران بۆکاروباری زانستی و فەرهەنگی ڕایگەیاند ئێران لە 77مین پیشانگای کتێبی فڕانکفۆرت بەشداری دەکات.
ئەیوب دێهقانکار دەڵێ: له پێناو گەشەپێدانی دیپڵۆماسی فەرهەنگی ئێران و هاریکاری لەبواری کتێب و وەشاندن ، ئێران لە 77مین پیشانگای کتێبی فڕانکفۆرت بەشداری دەکات.
ڕاوێژکاری وەزیری ڕۆشنبیری ئێران بۆکاروباری زانستی و فەرهەنگی گوتی هەناردەی بەرهەمی فەرهەنگی لەوانە کتێب لەپلان و سیاسەتی ئێمەدا دەورێکی گرینگ دەگێڕێ و ڕاشیگەیاند هەناردەی کتێب گەلێک بایەخدارە لەبەر ئەوەی بەواتای هەناردەی بیروهزروڕامانی ئێران و ئیسلام بۆ وڵاتانی جیهانە.