تشرینی یه‌که‌م 16, 2025 17:44 Asia/Tehran
  • ڕێوڕەسمی بەڕێکرانی تەرمی ناسر تەقوایی دەرهێنەری بەناوبانگی ئێرانی لە تاران

ڕێوڕەسمی بە ڕێکردنی تەرمی خوالێخۆشبوو ناسر تەقوایی بە بەشداریی سینەماکاران و هاوکارانی ئەم هونەرمەندە کۆچکردووە لە تاران بەڕێوەچوو.

هۆمایون ئەسعەدیان بەڕێوبەری گشتیی ماڵی سینەمایی ئێران لە دەستپێکی ڕێوڕەسمەکەدا وتی: ئەم ئامادەبوونە بۆ بەڕێکردنی تەرمی یەکێک لە گەورە کانی سینەمای ئێرانە ، سەری کوڕنوش دادەنوێنم بەرامبەر بە پیاوێک کە هەموو ژیانی بە ڕاستبێژی و شەرەفەوە ژیا.لە بەشێکی دیکەی ئەم ڕێ و ڕەسمەدا دەنگی خوالێخۆشبوو تەقوایی بڵاو کرایەوە کە لە بەشێک لە ئەو فایلە دەنگییەدا سەبارەت بە فیلمسازی قسەی کرد و پێیداگرت: من پێمخۆشە ئەو فیلمەی کە پێم خۆشە دروستی کەم، ئەگەر نەتوانم فیلم دروست بکەم وێنەگری دەکەم و ئەگەر نەتوانم وێنەش بگرم بەرۆ لای فێرکردن دەڕۆم. ناسر تەقوایی دەرهێنەری سینەمایی ئێرانی بەناوبانگ لە ئاستی جیهاندا ڕۆژی چواردەی ئوکتۆبەر ژیانئاوایی کرد.

سەرپەیڤ