ناساندنی بەرهەمە هەڵبژێردراوەکانی 18ـەمین فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان
تشرینی یهکهم 21, 2025 16:00 Asia/Tehran
بەگوێرەی ڕاگەیاندنی سکرتارییەتی 18ـەمین فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان، ناوی بەرهەمە هەڵبژێردراوەکان بۆ بەشەکانی نیشتمان، هەڵبژاردە و تایبەت، خرایە ڕوو.
بەشی "نیشتمان"
- شانۆی ئاسکی کێوی نووسراوی فریشتە جاپلقی و دەرهێنانی فریشتە جاپلقی و ئاڕەش ڕەزایی لەشاری ئەزنا
- شانۆی وارگۆ نووسراوی زارا سادات ئەحمەدی و دەرهێنانی مەیسەم کەرەمی لە مەحەلات
- شانۆی 5 لە نووسین و دەرهێنانی خەلیل ئیزەدیار لە سەوڵاوا
- شانۆی چیڕۆکی بەردێک لە نووسین و دەرهێنانی سەعید زەبیحی لە کرماشان
- شانۆی ڕێگا لە نووسین و دەرهێنانی کەیانوش فەتاحی لە بۆکان
- شانۆی ژیلەمۆ لە نووسین و دەرهێنانی کەماڵ فەتحی لە سنە
بەشی "هەڵبژاردەی فێستیڤاڵەکان":
- شانۆی من درەختم لە نووسین و دەرهێنانی فەرامەرز غوڵامیان لە شاهین شار
- شانۆی مانگا لە نووسین و دەرهێنانی شارام سادق حەسەنی لە لاهیجان
- شانۆی کەیف خۆشی من لە نووسین و دەرهێنانی روحوڵڵا سلێمانی لە وەرامین
بەشی "تایبەت":
- شانۆی رایت فلایەر لە نووسین و دەرهێنانی مالیک ئابساڵان لە دێلوڕان
- شانۆی ڕاسان لە نووسینی فاتیح بادپەڕوا و دەرهێنانی موختار محەمەدی لە مەریوان
18ـەمین فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان بەمەبەستی پەرەدان بە شانۆی سەرشەقام، پێوەندی فەرهەنگیی و بەهێزکردنی ڕەوتی هونەری جەماوەریی بە سکرتێری فاتیح بادپەڕوا، لە 4 تاکوو 8ی خەزەڵوەر لە مەریوان بەڕێوە دەچێت.