تۆمارکرانی ناوی دوو کەسایەتی ئێرانی لە پێڕستی یونێسکۆ
تشرینی دووهم 02, 2025 17:33 Asia/Tehran
ناوی ئەو دوو کەسایەتییە ، خواناس و فەیلەسوف بازیدی بەستامی و عەللامە تەباتەباییە کە لە پێڕستی خولی 2026 و 2027ی یونێسکۆدا تۆمارکراون.
بەگوێرەی پەسەنکراوەی یونێسکۆ لە 1150مین ساڵهاتی وەفاتی بازیدی بەستامی وەک مامۆستای عیرفانی ئیسلامی بە یارمەتی ئەرمەنستان تورکیا و تاجیکستان و هەروەها 100مین ساڵهاتی لەدایکبوونی فەیلەسوفی سەردەم عەللامە تەباتەبایی بەیارمەتی ئێران ئازەربایجان عێراق و پاکستان ، ناوی ئەودوو کەسایەتییە مەزنە تۆمارکراوە.
عەللامە تەباتەبایی جگە لەوەی مەزنترین شیکاری قوڕئانی پیرۆزە بەڵکو فەیلەسوفێکی فرەزاناشە و هزری وی پێگەیەکی گەورەی هەیە.
بازیدی بەستامیش پێشەنگ و عارفێکی جیهانییە و هزری وی لەبواری عەشق زانست و پێکەوەژیانی ئاشتیانە هەزارساڵە بەبایەخەوە لێک دەدرێتەوە.