تشرینی دووه‌م 12, 2025 15:26 Asia/Tehran
  • پاڵەوانیی فوتساڵی پیاوانی ئێران لە یارییەکانی یەکڕیزی ئیسلامی

یاریزانانی هەڵبژاردەی فوتساڵی پیاوانی ئێران لەیاری کۆتایی  یارییەکانی یەکڕیزی ئیسلامی لە مەراکشیان بردەوە و ناسناوی پاڵەوانێتی و مەداڵیای زێڕیان بەدەس هێنا.

لەویارییەدا کەلە ڕیازی پێتەختی عەڕەبستانی سعودی بەڕێوەچوو ، یاریزانانی هەڵبژاردەی فوتساڵی پیاوانی ئێران بە یارییەکی سەرنجڕاکێش لە مەراکش کە بەپێی پلەبەندی فیفا پلەی شەشەمی جیهانی هەیە بە ئەنجامی 5 بە سیفر بردەوە .
هەروەها ئوزبەکستانیش به بردنەوە لە عەڕەبستانی سعودی پلەی سێهەمی دەستخست.

سەرپەیڤ