تشرینی دووه‌م 29, 2025 16:42 Asia/Tehran
  • نمایشی دوو فیلمی بەنێوبانگی فەلەستینی و ئەردەنی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی فەجری ئێران

فیلمی «فەلەستین ۳۶» لەدەرهێنانی «ئان ماری جاسر» و «هەموو ئەو شتەی لەتۆ ماوەتەوە» سازکراوی «شیرین دەعبیس»لەئاستی جیهاندا سەرکەوتنی باشیان دەست خستووە.

«فەلەستین ۳۶» بەسەرهاتێکی مێژووییە لە شۆڕشی عەرەبەکانی فەلەستین لە ساڵی ۱۹۳۶ بەدژی بەریتانیای داگیرکەر و هەژدەهەمین نوێنەری فەلەستین لە پێشبڕکێی ئۆسکارە.هەروەها فیلمی «هەموو ئەو شتەی لەتۆ ماوەتەوە» چیرۆکی سێ جیلی بنەماڵەیەکی فەلەستینی لە مێژووی هاوچەرخە.چل و چوارهمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی فەجری ئێران لە پێنجی سەرماوەزەوە دەستی پێکردووە و تا دوازدەی سەرماوەز بەردەوام دەبێت.

سەرپەیڤ