کانونی یه‌که‌م 02, 2025 16:38 Asia/Tehran
  • ئاوێنەبەند، وەک هونەرێکی ئێرانی لە جیهاندا تۆمار دەکرێت

حەوتەی داهاتوو لە هێندستان، هونەری ئاوێنەبەندی ئێرانی لە تەلارسازی، تۆمار دەکرێت.

9ی کانونی یەکەمی 2025 دانیشتنی میراتی جیهانی بە دەسپێشخەری یونێسکۆ لە نیودێلهیی هێندستان بەڕێوە دەچێت و لەسەر کۆمەڵێک میراتی هونەری و کولتوری بڕیار دەدرێت.

سەرۆکی سەنتەری میراتی کولتوری ڕۆژئاوای ئاسیا دەڵێ ئەمساڵ دۆسیەی هونەری ئاوێنەبەندی ئێرانی لە تەلارسازی، لەبەرنامەی کاری دانیشتنەکەدایە و شارەزای یونێسکۆ کە سەردانی ئێرانی کردبوو، ڕای لەسەر ئەم هونەره، پۆزەتیڤ بووە.

ئاتوسا موئمنی گوتی، لەو دۆسیەدا لەکارزانیی هونەرمەندانی ئێرانی لە ئاوێنەبەند دا تۆمار دەکرێ.

مێژووی ئەو هونەرەش دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سەفەوییە. لەو هونەرەدا، لەسەر گێچ، چێو و بەرد، جوانکاری به ئاوێنەی بچوک و ورد دەکرێ و تەلارێکی ڕوناک و درەوشاوە درووست دەکرێت.

سەرپەیڤ