دەسپێکرانی فستیڤاڵی نیشتمانیی "بەیت و حەیران" لە شاری سەردەشت
یازدەیەمین فستیڤاڵی نیشتمانیی "بەیت و حەیران" بەئامادەبوونی هونەرمەندانی بیست پارێزگای وڵات لە شاری سەردەشت دەس پێ بوو.
ئەو فستیڤاڵە بە بەشداریی قایمقام، گوتاربێژی نوێژی هەینیی سەردەشت، ژمارێک لە هونەرمەندان و هۆگرانی خۆجێی و هەروەها هونەرمەندانی بیست پارێزگای وڵات لە هۆڵی شەهیدانی حەوتی تیر دەسپێبوو. بەڕێوەبەری فستیڤاڵەکە لە ڕێوڕەسمی دەسپێکراندا وتی: لە یازدەیەمین خولی فستیڤاڵی بەیت و حەیرانی سەردەشت، چوارسەت و شەش بەرهەم بۆ بەشداربوون نێردرابوو کە ٢٥٠ بەرهەم لە بەشی تەک ئامیرژەنین و تەک چڕین و١٢ گرووپ لە بەشی ژەنینی گرووپیدا توانیان بەشداری فستیڤاڵەکە بن. ئەو فستیڤاڵە لەماوەی سێ رۆژداو لە چوارچێوەی بەشەکانی مەقام، بەیت، لاوک، بەند، ئەڤینداری، گۆرانی میللی و تەک ژەنیی ئامێرە رەسەنەکانی ئێرانی لە سێ کاتی بەیانی، ئێوارەو شەودا بەڕێوە دەچێ.