کانونی یه‌که‌م 07, 2025 17:10 Asia/Tehran
  • تیمی تێکواندۆی تەمەن ژێر٢١ساڵانی ئێران بوو بە پاڵەوانی جیهان

تیمی کوڕانی ئێران پلەی پاڵەوانیی یەکەم خولی کێبەرکێکانی ژێر بیست و یەک ساڵانی جیهانیان بەدەست هێنا.

سێ میدالیای زێڕ، زیوێک و دوو بڕۆنز، بەرهەمی هەوڵی تێکواندۆکارانی گەنجی ئێران لە وڵاتی کێنیا بوو. تورکیا بە دوو میدالیای زێڕ و زیوێک، پلەی دووەم و کازاخستانیش بە دوو میدالیای زێڕ و برۆنزێک پلەی سێیەمی ئەو ڕکابەرییانەیان بەدەست هێنا. یەکەم خولی پێشبڕکێکانی تێکواندۆی پاڵەوانیی ژێر بیست و یەک ساڵانی جیهان بە بەشداریی چوارسەت و پەنجاو دوو وەرزشکاری ئەو لقە وەرزشییە لە حەفتاو پێنج وڵاتەوە بەمیوانداریی کێنا بەڕێوە چوو.

سەرپەیڤ