کانونی یه‌که‌م 11, 2025 19:49 Asia/Tehran
  • هونەری ئاوێنەکاری لە نژیارڤانی ئێرانیدا تۆماری جیهانی کرا

هونەری ئاوێنەکاری یان هەمان لێهاتوویی بۆ ڕازاندنەوەی دیوار و درگا و پەنجەرەی ماڵەکان بە ئاوێنە لە نژیارڤانی ئێراندا وەک بیست و حەوتەمین میراتی هەستپێینەکراوی ئێران لە جیهاندا تۆمار کرا.

ئەم تۆمارکردنە جیهانییە لە بیستەمین دانیشتنی کۆمیتەی نێوان حکومەتەکانی میراتی  هەستپێینەکراوی  یونسکۆ بۆ لە نیودێلهی، پێگەی ئێرانی لە نێو ١٠ بانترین زلهێزی میراتی کولتووری جیهان بەرزتر دەکاتەوە. ئێستاکە ئێران بە ٢٩ میراتی  هەستپێکراو و سرووشتی و ٢٧ میراتی  هەست پێنەکراو،   وەک  یەکێک لە گرنگترین پارێزەرانی یادەوەریی مێژوویی و کولتووری جیهان  دادەنرێت.  لە هونەری ئێرانیی ڕازاندنەوە بە ئاوێنەدا کە ڕەگ و ڕیشەی لە نەریتەکانی نژیارڤانی ئێران داکوتاوە، پارچە بچووکەکانی ئاوێنە بە وردی و ناسکییەکی مینیاتۆرییەوە دەلکێندرێن بە شوێنی وەک  میچ، گومەز، دیوار ، کوڵەکە و کەوانەی تاقەکان.

سەرپەیڤ