کانونی یه‌که‌م 14, 2025 17:46 Asia/Tehran
  • دەنگی کیژۆڵەی فەلەستینی لە سینەماکانی فەرەنسا دەنگی دایەوە

فیلمی دەنگی هیند ڕەجەب لە سینەماکانی وڵاتی فەرەنسا نومایش کرا.

ئەم فیلمە باسی چۆنیەتی شەهید بوونی کیژۆڵەیەکی فەلەستینی هاوڕێ لەگەڵ کەسوکاری لە نێو ئۆتۆمبیلێکدا بە دەستی هێزی سەربازیی ڕژێمی زایۆنییەوەدەکات، دواتر هەوڵەکان بۆ ڕزگار کردنی گیانی ئەم کچە بچکۆلەیە بێسوود بوو.

دەنگی هیند ڕەجەب لەم ڕۆژانەدا لە گوێچکەی لایەنگرانی سینەمادا لە فەرەنسا دەزرینگێتەوە.

فیلمی دەنگی هیند ڕەجەب پێشتر لە فێستیڤاڵی کەن بە بەردەنگان و بینەران ناسێندرابوو. ئەم فیلمە ٩٠ خولەکییە خەڵاتێکی زۆری بردۆتەوە لە فێستیڤاڵی جۆراوجۆری جییهانی لەوان لە وڵاتی ئیسپانیا، لە ڤێنیزی ئیتالیا و تۆرنتۆی کەنەدایش.

شایابی باسە فیلمی هیند ڕەجەب جیا لە فەرەنسا، لە وڵاتانی تونس و ئینگلیزش  لە سینەماکاندا نومایش کراوە.

سەرپەیڤ