هاندەرانی تیمی فووتباڵی زاخۆ، باشترین هاندەرانی جیهان لە ساڵی ٢٠٢٥
کانونی یه‌که‌م 16, 2025 22:38 Asia/Tehran
هاندەرانی تیمی تۆپی پێی زاخۆ، یەکێک لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، بە زۆرترین دەنگ لەسەر ئاستی جیهان نازناوی باشترین هاندەرانی فیفایان بۆ ساڵی ٢٠٢٥ بەدەستهێناوە.
فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێی فیفا ئەمڕۆ سێشەممە بە فەرمی ئەنجامی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی باشترین هاندەرانی ئەمساڵی ڕاگەیاند. یەکەمجارە هاندەرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەم سەرکەوتنە بەدەست بهێنن. به‌بۆنه‌ی به‌ده‌ستهێنانی ئه م شانازییە، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هەرێم و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆکی حکومەتی هەرێم و بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆکی یه‌کێتی و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی هەرێم له په‌یامی جیادا پیرۆزباییان ئاراسته‌ی هانده‌رانی یانه‌ی زاخۆ کرد.