سەرکەوتووانی خەڵاتی ئیمام خومەینی (رە) ناسێندران
کانونی یهکهم 18, 2025 13:16 Asia/Tehran
یەکەم خولی خەڵاتی ئیمام خومەینی (رە)دوێنێ بەئامادەبوونی سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران و گەورەبەرپرسانی سیاسی و فەرهەنگی وڵاتانی جۆربەجۆر لە هۆڵی دانیشتنی سەرکردەکان بەڕێوەچوو و سەرکەوتووانی خەڵاتی ئیمام خومەینی (رە) لە 14 وڵات ناسێندران.
ئایەتوڵڵا جەوادی ئامولی لە ئێران ، عەبدولمەلیک حوسی لە یەمەن وەک کەسانی هەڵبژاردە ناسێندران.
خەڵاتی ئیمام خومەینی (رە) وەک باڵاترین مەداڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لەپێناو بەرزوپیرۆز ڕاگرتنی ناوی ئیمام خومەینی ، برەودان بە فەرهەنگ و شارستانیەتی ئیسلامی و هاریکاری ئایینەکان و گەیشتن بە ئامانجەکانی شۆڕش پێناسەکراوە.
ئەو خەڵاتە لەسەر بنەمای هزروهەڵوێستەکانی ئیمام خومەینی وەک کاریگەرترین کەسایەتی لەو بوارانە ، پێشکەش دەکرێت.