سێنسۆری پسپۆڕانەی سازکراوی ئێران لە یارییە وەرزشییەکانی جیهان
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i443817-سێنسۆری_پسپۆڕانەی_سازکراوی_ئێران_لە_یارییە_وەرزشییەکانی_جیهان
کۆمپانییەکی ئێرانی گەورەترین پڕۆژەی سێنسۆری تۆمارکردنی کات و خێرایی بۆ پێشبڕکێ جیهانییەکانی سکی ، سکەیت و سوارکاریی ، سەرکەوتوانە جێبەجێکردووە .
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 08, 2026 06:50 Asia/Tehran
  • سێنسۆری پسپۆڕانەی سازکراوی ئێران لە یارییە وەرزشییەکانی جیهان

کۆمپانییەکی ئێرانی گەورەترین پڕۆژەی سێنسۆری تۆمارکردنی کات و خێرایی بۆ پێشبڕکێ جیهانییەکانی سکی ، سکەیت و سوارکاریی ، سەرکەوتوانە جێبەجێکردووە .

ئەو سێنسورانە ئێستا لەهەندێک پیست و ڕێگاوگۆڕەپانی پێشبڕکێ ، بۆوێنە لە شاخەکانی دەوروپشتی تاران داندراون و پێشبینی دەکرێ لەماوەی چەند مانگی داهاتوودا ، بەکاربهێندرێ.

سێنسورە دیزاینکراوەکان بەپێی ستانداردی جیهانین و لە پێشبڕکێی وەک سکی ، سکەیت ، تۆماری وردی خێرایی و کات ، بەکاردەهێندرێن و بەبێ ئەو سێنسۆرانە، پێشبڕکێکان پەکیان دەکەوێ ، تەنانەت بۆ پێشبڕکێ ناوخۆییەکانیش بەکارهێنانی ، بەپێویست ڕاگەیەندراوە.