بەخشینی ٢٠ پارچە گڵێنەی میژوویی بە مۆزەخانەی تیکاب
کانونی دوھەم 13, 2026 17:27 Asia/Tehran
جێگری سەرۆکی میراتی فەرهەنگیی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا باسی بەخشینی ٢٠ پارچە گڵێنەی میژوویی سێ هەزارساڵەی بە مۆزەخانەی تیکاب کرد.
داوود فەرازی دەڵی تیکاب لە شارە گەشتیارییەکانی ئەو ناوچەیە و گەلێک شوێنەواری تێدایە کە تەختی سلێمان لەبەناوبانگ ترینیانە.
جێگری سەرۆکی میراتی فەرهەنگیی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا گوتیشی بڕیاردراوە باڵەخانەی مانگی سووری شارەکە بکرێتە مۆزەخانە ، ئەمەش زۆر لایەنی دڵخۆش کردووە و فەرمانگەکەی ئێمەش ٢٠ پارچە گڵێنەی میژوویی پێشکەشی مۆزەخانەی تیکاب کردووە.