ڕیال مەدرید بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لە رکابەرییەکانی جامی شای ئیسپانیا کرایە دەرەوە
کانونی دوھەم 15, 2026 11:23 Asia/Tehran
ڕیال مەدرید بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو بەرامبەر یانەیەکی پلە دووی ئیسپانیا دۆڕا و لە رکابەرییەکانی جامی شای ئیسپانیا کرایە دەرەوە.
لە قۆناخی شازدەی پاڵەوانێتییەکەی جامی شای ئیسپانیا و لە یەکەم یارییدا لەژێر سەرپەرشتی ئەلڤارۆ ئەربێلوا، راهێنەری نوێی یانەکە، ڕیال مەدرید رووبەڕووی یانەی ئەلباسێتی بووەوە و یارییەکەی دۆڕاند و لەم جامە کرایە دەرەوە.
دوای 100 ساڵ لە بەشداریکردنی ڕیال مەدرید، یەکەمجارە یانەکە لەگەڵ راهێنەرێک لە یەکەم یاریی دەستبەکاربوونیدا لە جامی شادا بدۆڕێت و راستەوخۆ بکرێتە دەرەوە.
دوای تێپەڕبوونی 35 ساڵ بەسەر یەکەم رووبەڕووبوونەوەیاندا و لە دوای ئەنجامدانی 15 یاری، یەکەمجارە یانەی ئەلباسێتی لە ڕیال مەدرید دەباتەوە.