ڕیال مەدرید بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لە رکابەرییەکانی جامی شای ئیسپانیا کرایە دەرەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i443990-ڕیال_مەدرید_بەشێوەیەکی_چاوەڕواننەکراو_لە_رکابەرییەکانی_جامی_شای_ئیسپانیا_کرایە_دەرەوە
ڕیال مەدرید بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو بەرامبەر یانەیەکی پلە دووی ئیسپانیا دۆڕا و لە رکابەرییەکانی جامی شای ئیسپانیا کرایە دەرەوە.
(last modified 2026-01-15T10:24:51+00:00 )
کانونی دوھەم 15, 2026 07:53 Asia/Tehran
  • ڕیال مەدرید بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لە رکابەرییەکانی جامی شای ئیسپانیا کرایە دەرەوە

ڕیال مەدرید بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو بەرامبەر یانەیەکی پلە دووی ئیسپانیا دۆڕا و لە رکابەرییەکانی جامی شای ئیسپانیا کرایە دەرەوە.

لە قۆناخی شازدەی پاڵەوانێتییەکەی جامی شای ئیسپانیا و لە یەکەم یارییدا لەژێر سەرپەرشتی ئەلڤارۆ ئەربێلوا، راهێنەری نوێی یانەکە، ڕیال مەدرید رووبەڕووی یانەی ئەلباسێتی بووەوە و یارییەکەی دۆڕاند و  لەم جامە کرایە دەرەوە.

دوای 100 ساڵ لە بەشداریکردنی ڕیال مەدرید، یەکەمجارە یانەکە لەگەڵ راهێنەرێک لە یەکەم یاریی دەستبەکاربوونیدا لە جامی شادا بدۆڕێت و راستەوخۆ بکرێتە دەرەوە.

دوای تێپەڕبوونی 35 ساڵ بەسەر یەکەم رووبەڕووبوونەوەیاندا و لە دوای ئەنجامدانی 15 یاری، یەکەمجارە یانەی ئەلباسێتی لە ڕیال مەدرید دەباتەوە.