زانکۆی ئیلامی بەشی زمان و ئەدەبی کوردی دەکاتەوە
تشرینی یهکهم 07, 2026 18:59 Asia/Tehran
زانکۆی ئیلام بەشی زمان و ئەدەبی کوردی دەکاتەوە و بۆ ئەم ساڵی خوێندن 25 خوێندکار بۆ قۆناخی ليسانس وەردەگرێ.
بەپێی پرۆگرامی خوێندنی پەسندکراو، خوێندکارانی ئەم بەشە جگە لە وانە گشتییەکان، چەندین وانەی تایبەت بە زمانەوانی، ئەدەبی کلاسیک و هاوچەرخ، تایبەتمەندییەکانی شێوەزارە جیاوازەکانی زمانی کوردیش دەخوێنن.
لە پرۆگرامی بەشەکەدا گرنگی بە شێوەزار و زاراوە جیاوازەکان دراوە، لەوانە لەکی، گۆرانی/هەورامی، فەیلی/ئیلامی، کەلهوڕی، زەنگەنە، کورمانجی، زازاکی و لوڕی. زمانی سەرەکیش بریتی دەبێ لە شێوەزاری سۆرانی.
زانکۆی ئیلام لە ساڵی 1976 کرایەوە و دوای زانکۆی کوردستان لە شاری سنە، دەبێتە دووەمین ناوەندی خوێندنی باڵا لە سەرانسەری ئێران کە بەشی زمان و ئەدەبی کوردی لە ئاستی ليسانس دەکاتەوە.