شوبات 16, 2023 23:24 Asia/Tehran
  • «شێخ سەبری» داوای پشتیوانی لە دیلەکان و مزگەوتی ئەقسا دەکات

وتارخوێنی مزگەوتی ئەقسا داوای لە هەموو نەتەوەی فەلەستین کرد کە پشتیوانی لە دیلەکانی فەلەستینی و یەکەمین قیبلەی موسڵمانان بکەن لە بەرامبەر داپڵۆساندن و تاوانکارییەکانی داگیرکەرانی ئیسرائیلی.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، «شێخ عەکرەمە سەبری» ڕۆژی چوارشەممە جەختی لەوە کردەوە کە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ نابێ چاویان لە ھەمبەر دڕندایەتی و تاوانکارییەکانی ڕژیمی زایۆنی بنووقێنن.

«شێخ سەبری» ڕاشیگەیاند کە داپڵۆساندنی دیلەکانی فەلەستین دوایین دڕندایەتیی و تاوان و پێشێلکردنی ئاشکرای هەموو یاسا و بەها مرۆڤییەکانە.

وتارێژی مزگەوتی ئەقسا جەختی لەوەش کردەوە کە سیاسەتی سزادانی بەکۆمەڵ بۆ دیلەکان سیاسەتێکی نوێ نییە و پەرەسەندنی تاوانەکان بەرامبەر بە دیلە فەلەستینییەکان، بەرزبوونەوەی ڕق و کینە و تاوانکاریی دوژمنی زایۆنی دەگەیەنێت.

مزگەوتی ئەقسا وەک هێمای سەرەکیی ناسنامەی ئیسلامی – فەلەستینیی شاری قودس هەمیشە ئامانجی کردەوەی تێکدەرانەی ڕژێمی داگیرکەری قودس بووە.

سەرپەیڤ