نیسان 03, 2023 20:46 Asia/Tehran
  • پاشای ئۆردۆن داوای بەرنگاربوونەوەی توندوتیژییەکانی ڕژێمی زایۆنیی کرد

پاشای ئۆردۆن داوای بەرنگاربوونەوەی ھەنگاوی توندوتیژی ڕژێمی زایۆنی لە قودسی پیرۆزو بەرپەرچدانەوەی لێدوانی ڕەگەزپەرستانەی کۆمەڵێک لە بەرپرسانی ئیسرائیلیی کرد.

بەگوێرەی ئاژانسی ئەنادۆڵ، «مەلیک عەبدوڵڵای دووھەم»ی پاشای ئۆردۆن لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ «مەحمود عەباس» سەرۆکی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین و کەسایەتییە ئیسلامی و مەسیحییەکان لە عەممان ڕایگەیاند: هەموو موسڵمانێک لەسەریەتی بەرامبەر بە کردەوە توندوتیژەکانی ئیسرائیل بەرامبەر بە شوێنە پیرۆزە ئیسلامی و مەسیحییەکانی قودس ھەنگاو ھەڵگرێت.

«عەبدوڵڵای دووھەم» هەروەها داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی کرد ڕووبەڕووی لێدوانی ڕەگەزپەرستانەی بەشێک لە بەرپرسانی ئیسرائیل ببنەوە و جەختی لە پابەندبوونی ئۆردۆن لەمەڕ پاراستنی شوێنە پیرۆزە ئیسلامی و مەسیحییەکان لە قودس کردەوە.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە، «مەحمود عەباس» سەرۆکی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستینیش بانگهێشتی پاشای ئۆردۆن لە کەسایەتییە ئیسلامی و مەسیحییەکانی قودسی لە ئاراستەی هەماهەنگیی بەردەوام لەگەڵ ئۆردۆن و دەربڕی برایەتیی نێوان هەردووک لاو پشتیوانیکردن لە پاوەجێیی و خۆڕاگریی فەلەستینییەکان دژی داگیرکەرانی ئیسرائیل و ڕێوشوێنی دڕندانەیان بۆ گۆڕینی شوناسی قودس زانی.

سەرۆکی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین ڕایگەیاند کە ئێمە لە هیچ هەوڵێک بۆ درێژەدان بە خەبات لە هەموو ئاستەکاندا بۆ کۆتایی هێنان بە داگیرکاریی لە خاکی فەلەستین بە پێتەختایەتیی قودسی ڕۆژهەڵات خەمساردی نانوێنین.

سەرپەیڤ