نیسان 06, 2023 14:23 Asia/Tehran
  • هەنیە بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای حەماس گەییشتە بەیروت

سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی حەماس لە میانەی گەشتێکی تایبەت دا بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای ئەم بزوتنەوەیە گەیشتە بەیروت.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، "وەلید کیلانی"، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بزوتنەوەی حەماس، ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "ئیسماعیل هەنیە" سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی حەماس بۆ گەشتێکی چەند ڕۆژە  سەردانی لوبنانی کردووە.

کیلانی وتیشی: ئەم سەردانە دوای کۆبوونەوە هاوبەشەکانی «سەیید حەسەن نەسروڵڵا» ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان لەگەڵ بەرپرسانی بزوتنەوەی حەماس و جیهادی ئیسلامی لە لوبنان بەمەبەستی هەماهەنگیی هەڵوێستەکان و بەهێزکردنی خۆڕاگری دژ بە ڕژێمی زایۆنی بەڕێوە دەچێت .

گەشتەکەی هەنیە بۆ لوبنان لە کاتێکدا ڕوودەدات کە گرژییەکان لە مزگەوتی ئەقسا ڕووی لە پەرەسەندن ناوە.

 

سەرپەیڤ