پەرلەمانتارێکی فەرەنسی: فەلەستینییەکان لە ھەل و مەرجی ئاپارتایددا بەسەر دەبەن
نوێنەری پەرلەمانی نیشتمانیی فەرەنسا وێڕای ڕەخنەگرتن لە ھەنگاوی داپڵۆسێنەرانەی ڕژێمی زایۆنی لە سەرزەوییە داگیرکراوەکان جەختی لەوە کردەوە کە: دۆخی فەلەستینییەکان لە ڕووی مافەوانییەوە لەژێر سێبەری ئاپارتاید واتە (هەڵاواردنی ڕەگەزی)دایە.
«ژان پۆڵ لێکۆک» بۆ پشتیوانی کردن لەو بڕیارنامەیەی کە لەلایەن هەندێک لە نوێنەرانی پەرلەمانی نیشتمانییەوە لەمەڕ ئیدانەکردنی «پتەوکرانەوەی بنج و بناوانی ئاپارتاید لە لایەن ئیسرائیلەوە» پێشکەشکرا ، ڕایگەیاند کە: سیاسەتی کۆلۆنیالیزم دژی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
«ژان پۆڵ لێکۆک» لە وەسفی ڕژێمی ئیسرائیلدا جەختی لەوەش کردەوە کە: ئەمە ڕژێمێکی ڕەگ داکوتاوە بە ئامانجی چەوسێندرانەوەی گرووپێک لە لایەن گرووپێکی دیکەوە.
ئەم پەرلەمانتارە فەرەنسییە بۆ پشتڕاستکردنەوەی قسەکانی، ئاماژەی بە سەدان بڕیارنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆگەی پەرلەمانیی ئەنجومەنی ئەوروپاو ڕاپۆرت و لێکۆڵینەوە بڵاوکراوەکان لە لایەن ڕێکخراوە ناحکومییەکانەوە سەبارەت بە ئیدانەی کردەوەکانی ڕژێمی زایۆنیستی کردووە.