تشرینی یه‌که‌م 07, 2023 11:42 Asia/Tehran
  • فەرماندەری یەکینەکانی قەسام دەسپێکردنی هەڵمەتی باهۆزی ئەقسای ڕاگەیاند

فەرماندەری یەکینەکانی عزەددین قەسام بە بڵاو کردنەوەی پەیامێک دەسپێبوونی هەڵمەتی باهۆزی ئەقسای ڕاگەیاند و پێی داگرت لەسەر ئەوەی کە ڕژێمی زایۆنیان داوەتە بەر زیاتر لە پێنج هەزار مووشەک.

"محەمەد زەیف" فەرماندەری یەکینەکانی قەسام، لقی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس، دوابەدوای موشەکبارانی بەربڵاوی ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین لە لایەن خۆڕاگرییەوە، سەرلەبەیانی  ئەمڕۆ شەممە بە بڵاو کردنەوەی پەیامێک، دەسپێبوونی هەڵمەتی باهۆزی ئەقسای ڕاگەیاند  و پێیشی داگرت: ئێمە بڕیاری خۆمان داوە بۆ ئەوەی کۆتایی بێنین بە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی و ئەمڕۆ گەلی ئێمە سەرهەڵدانی خۆی دەست پێ دەکاتەوە و دەگەڕێتەوە بەرەولای پلانی بنیاتنانی وڵاتی فەلەستین.

زەیف بە ئاماژە بەوەی کە باهۆزی ئەقسا گەلێک بەهێزتر لەو شتەیە کە ڕژێمی داگیرکەر بیری بۆ لای دەچێت، وتیشی: کاتی ئەوە گەیشتووە کە هەموو هێزی عەرەبی و ئیسلامی یەک بگرنەوە بۆ بنەبڕ کردنی ڕژێمی داگیرکەر و ئەمڕۆ ئەوەی چەکی لەبەردەستدایە دەبێ هەڵیگرێ و بێتە مەیدانەوە.