تشرینی یه‌که‌م 19, 2023 20:26 Asia/Tehran
  • کەوتنەبەر مەترسیی گیانی ٨٠٠٠ کەس لە ئاکامی هێرشکرانەسەر نەخۆشخانەیەکی دیکە لە غەززە

مانگی سوری فەلەستین لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە فڕۆکە شەڕکەرەکانی رژیمی زایۆنی بەردەوام نەخۆشخانەی قودس لە گەڕەکی تەل ئەلهەوا هەڵکەوتوو لە ڕۆژاوای غەززە بوردومان دەکەن.

لە بەیاننامەی مانگی سوری فەلەستیندا هاتووە: دوژمنی زایۆنی چەند بینا و خانووبەرەی لە شەقامە سەرەکییەکانی دەوروبەری نەخۆشخانەکە کردۆتە ئامانج.

مانگی سوری فەلەستین ڕایگەیاند: لە ئاکامی ئەو بوردومانانە، چەند پڕینچک کەوتووەتە بینای سەرەکیی نەخۆشخانە کە نزیک بە هەشت هەزار ئاوارەو کارمەندانی نەخۆشخانەکەی تێدایە.

مانگی سوری فەلەستین پێی داگرت، پێویستە خێرا پاڵپشتیی بکرێ لە خەڵکی سیڤیل و ستافی نەخۆشخانەکە.

لە ئاکامی هێرشی شەوی سێ شەممە(٢٥ی ڕەزبەر) ی فڕۆکە جەنگیەکانی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر نەخۆشخانەی "ئەلمەعمەدانی"ی غەززە، زیاتر لە ٥٠٠ فەلەستینی شەهید بوون کە بەقسەی سەرچاوە نافەرمیەکان، ئەو هەژمارە شەهیدە دەگاتە هەزار کەس و ژمارێکی زۆرش بریندار بوون.

سەرپەیڤ