تشرینی یه‌که‌م 19, 2023 20:56 Asia/Tehran
  • وشداریدانی تەلاویڤ بە ٢٤ نەخۆشخانەی غەززە بۆ چۆڵکردنی خێرایان

وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین رایگەیاند؛ رژیمی زایۆنی ٢٤ نەخۆشخانەی لە غەززە بەمەبەستی چۆڵکرانیان لەگوشار خستووە .

وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین، ئەمڕۆ پینج شەممە١٩ی ئۆکتۆبر، لە سێزدەیەمین رۆژی هەڵمەتی باهۆزی ئەقسا، ڕایگەیاند کە رژیمی زایۆنی وشداری داوە بە ٢٤ نەخۆشخانە لەوان نەخۆشخانەی"الشفا‌‌ء" لە کەرتی غەززە و خوازیاری چۆڵکرانی ئەو نەخۆشخانانە بووە.

وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین هەروەها رایگەیاند، تائێستا زیاتر لە٣٥٠٠فەلەستینی شەهیدو نزیک بە١٢هەزار کەس لە کاتی دەسپێبوونی دەسدرێژکاریی رژیمی داگیرکەر بۆسەر کەرتی غەززە، بریندار بوون و ژمارێکی زۆر لە شەهیدو برینداران، هێشتا هەر لەبن داروپەردوودان.

رژیمی زایۆنیستی ئەمڕۆش بە بوردومانی ناوچە ئاوەدانەکان لە کەرتی غەززە بووەتەهۆی شەهیدو برینداربوونی دەیان فەلەستینی و ژماری شەهیدانی فەلەستینی لە٢٤کاتژمێری ڕابردوودا گەیشتووەتە ٦٧٨ کەس.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی فەلەستینیش ڕایگەیاند کە دەسدرێژکاریی داگیرکەران تائێستا بووەتەهۆی شەهیدبوونی٤٤کەس لە ئەندامانی ستافی پزیشکی و برینداربوونی٧٠کەسی دیکە. لەلایەکی دیکەوە، کەمبونی دەواو دەرمان وکارەبا، بووەتەهۆی پەک کەوتنی چالاکیی چوار نەخۆشخانەو١٤سەنتەری ڕاژەکارییە تەندروستییە بەراییەکان.

سەرپەیڤ