هەڕەشەی تلاویف کە بەنیازە نەخۆشخانەی قودس بکاتە ئامانج
مانگی سووری فەلەستین ڕایگەیاند کە ڕژیمی زایونی خوازیاری چۆڵکرانی خێرای نەخۆشخانەیەکی غەززە بوو کە لانیکەم چواردە هەزار دەربەدەرو پەرتەوازەی فەلەستینی تێدا نیشتەجێ کراون.
ڕژیمی زایونی هەڕەشەی کردوە کە نەخۆشخانەی قودس"ی غەززە دەکاتە ئامانج، هەربۆیە دەبێ چۆڵ بکرێ.
مانگی سووری فەلەستینیش وێڕای دڵگرانی دەربڕینی خۆی سەبارەت بەو هەڕەشە ڕایگەیاند کە چواردە هەزار دەربەدەرو ئاوارەی فەلەستینی لەو نەخۆشخانەدا نیشتەجێ بوون.
ڕژیمی زایونی بەرلەمە نەخۆشخانەی مەعمەدانی کەرتی غەززەی کردە ئامانج کە لەئاکامی ئەو پەلامارەدا لانیکەم پێنسەد فەلەستینی شەهید کران.
یانەی گیراوە فەلەستینیەکان"یش ڕایگەیاند کەلەکاتی دەسپێکی شەڕەکەی باهۆزی ئەقساوو دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایونی لە حەوتی مانگی ئۆکتۆبرەوە تاکوو ئێستا ئەو ڕژیمە هەزارو پێنسەدو نەوەد هاووڵاتی فەلەستینی نیشتەجێی لێواری ڕۆژئاواشی دەست بەسەر کردوون.
ئەو ناوەندە فەلەستینیە ڕایگەیاند شەوی ڕابردووش سی و پێنج کەس لە دەڤەرە جۆربەجۆرەکانی لێواری ڕۆژئاوا لەلایەن چەکدارانی ئەو ڕژیمەوە گیراون.