تشرینی یه‌که‌م 31, 2023 11:00 Asia/Tehran

بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین ڕایگەیاند کە هەڵمەتی زەمینی ڕژیمی زایونی بۆسەر غەززە لەچەند ڕۆژ لەمەوبەرەوە دەستی پێکردوە، بەڵام شکست و ناکامی بەردەوامی ئەو زایونیانە بەری گرتوە بەمیدیایی بوون و ئاشکرابوونەکەی.

بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین ئەمڕۆ دووشەم بەدەرکردنی ڕاگەیاندراوێک بەڕاشکاوی ڕایگەیاند کە هەڵمەتی زەمینی ڕژیمی زایونی بۆسەر غەززە لەچەند ڕۆژ لەمەوبەرەوە دەستی پێکردوە، بەڵام دوژمن نەیتوانیوە جگە لە چوونی بۆ چەند شوێنی چۆڵ لە خەڵک هیچ چەشنە بەرەوپێش چوون و دەسکەوتێکی ببی.

لە دڕێژەی ڕاگەیاندراوەکەی جیهادی ئیسلامی دا هاتوە بەرەوپێش جوونی هێزی دوژمن لە ناوچە ئاوەڵاو کراوەکان دا بەشێوەیەکی بەربڵاو کەوتوونە بەر شاڵاوی پەلاماری بەربڵاوی ئاسمانی ، کە بۆتە هۆی قەڵاچۆی خەڵکی سڤیلی فەلەستین.

ئەو بزوتنەوە پێداگری کرد کە خۆڕاگری لە گۆڕەپانی شەڕدا هەروا درێژە دەدا بە خەبات و بەرخۆدانی خۆی و دەتوانی پیلانەکانی دوژمن تووشی شکست بکا.

شایانی باسە کە دوژمنی زایونی تووشی شکستێکی سەخت هاتوە لەدەستی خەباتگێڕانی خۆڕاگری، ئەو خەباتگێڕانەی  کە دلێرانە خەریکی حەماسە خولقێنی و بەربەرەکانی لەگەڵ داگیرکەرانن.

سەرپەیڤ