تشرینی یه‌که‌م 31, 2023 14:00 Asia/Tehran

«حازم قاسم» وتەبێژی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) شەوی سێ شەممە ڕایگەیاند کە ئەم بزوتنەوەیە ئامادەیە بۆ ئازادکردنی زیندانیانی ئیسرائیل.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «حازم قاسم» وتیشی: ڕژێمی زایۆنی تەنیا لە ڕێگەی ڕێککەوتننامەی گۆڕینەوەی زیندانییەکانەوە کە هەموو بەندکراوانی  فەلەستینی لە خۆ دەگرێت، زیندانییەکانی خۆی دەست دەکەوێت.

وتەبێژی بزوتنەوەی حەماس وتیشی: ڕژێمی زایۆنی بانگەشەی ئەوەش دەکات کە هەوڵی ئازاد کردنی زیندانییەکانی دەدات؛ کەچی بە هێرشی بێ ئامانج بۆ سەر غەززە ژیانیان دەخاتە مەترسییەوە.

هێرشی دڕندانەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچە مەدەنییەکانی کەرتی غەززە چووەتەنێو چوارەمین حەوتەی یەک لەدوای یەکی خۆیەوەو بە پێی ئاماری وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین زیاتر لە هەشت هەزار فەلەستینی شەهید بوونە کە نیوەیان منداڵی بێ بەرگری و چەوساوەی فەلەستینین.

سەرپەیڤ