تشرینی دووه‌م 01, 2023 20:28 Asia/Tehran

ئەندامێکی باڵای بزوتنەوەی حەماس بۆردومانەکەی کەمپی جیبالیا لەلایەن ڕژیمی زایونیەوەی بە دەربڕی ڕێژەی دڕندەکاریەکانی ڕژیمی داگیرکەر لێکدایەوە.

ئوسامە حەمدان"ی ئەندامێکی باڵای بزوتنەوەی حەماس وتی کە خۆڕاگری بەشێوەیەکی هێزمەندانە لەبەرەی شەڕدایەو ڕەنگە ئەوەش هۆکاری قەڵاچۆکەی جیبالیا بێ لەلایەن داگیرکەرانی زایونیەوە

ئەو گوتارە لەدوای ئەوە هاتە ئاراوە کە ئەشرەف قەدرەی وتەبێژی وەزارەتی دەرمان و تەندروستی غەززە ڕایگەیاند کە لەئاکامی بۆردومانەکەی جیبالیاوە بە سەدان فەلەستینی شەهیدو بریندار بوون.

قەدرە ڕایگەیاند کە بریندارەکانی ئەو پەلامارە دڕندانە، ڕاگوێزران بۆ نەخۆشخانەی ئەندۆنیزیاو بەسەدان کەسیش هەروا لەژێر ئەو ماڵە ڕوخاوانەدا ماونەوە، کە لەلایەن فڕۆکەکانی ڕژیمی زایونیەوە خاپوور کراون.

وەزارەتی نێوخۆی فەلەستینیش ڕایگەیاند کە ڕێژەی سەرەتایی شەهیدو بریندارەکانی قەڵاچۆکەی کەمپی جیبالیا، گەیشتۆتە چوارسەد کەس کە زۆربەی ئەو قوربانیانە ژن و منداڵن.

سەرپەیڤ