ژماری شەهیدانی غەززە گەیشتە ٩٤٨٨کەس
تشرینی دووهم 04, 2023 17:42 Asia/Tehran
وەزاڕەتی تەندروستی غەززە بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە جەنایەتەکانی ئەمڕۆی ڕژێمی داگیرکەر بووەتە هۆی شەهید بوونی ٢٣١فەلەستینی تر ڕاپۆرتی دا: ژماری شەهیدان لە غەززە گەیشتە ٩٤٨٨ کەس ؛ سەتی حەفتای قوربانیەکان ژن ومنداڵن
وەزاڕەتی تەندروستی غەززە ئەمڕۆ شەممە ، چواری نوامبەر ولە بیست ونۆهەمین ڕۆژ لە پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە ژماری شەهیدانی فەلەستینی گەیشتووە بە ٩٤٨٨ کەس.
وەزاڕەتی تەندروستی غەززە هەروەها وتی کە ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی لەماوەی کاژێرەکنی ڕابردوو دەیان قەڵاچووی گەورەی تری ئەنجام داوە گیانی ٢٣١کەسی سەندووە.