تشرینی دووه‌م 05, 2023 12:30 Asia/Tehran
  • ڕەئیسی لە وتووێژ لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی نۆروێژ: حەماس حکۆمەتی یاسایی غەززەیە وشەڕلەگەڵ حەماس شەڕلەگەڵ دێموکراسیە

سەرۆک کۆمارلە وەڵام بە پێوەندی تەلەفونی سەرۆک وەزیرای نۆروێژبەڕاگەیاندنی ئەمەکە حەماس، حکۆمەتی یاسایی، هەڵبژێردراو وڕەوای غەززەیە ، وتی: شەڕلەگەڵ حەماس شەڕلەگەڵ دێموکراسیە

ئایەتۆڵڵا سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆمار ئێوارەی شەممە لە وەڵام دانەوە بە پێوەندی تەلەفونی" یوناس گاهر شتورە" سەرۆک وەزیرانی نۆروێژ وێڕای پێشوازی لە هەڵوێستی ئەم وڵاتە لە ڕاگرتنی هەرچی خێراتری شەروقەڵاچووی کەسانی سیڤیل لە غەززە، لەسەر پێویستی هەوڵ وتەقالای نێودەوڵەتی بۆ لابردنی گەمارو وفریاکەوتنی خێرا بەم ناوچە جەختی کرد.

ڕەئیسی وتی: بۆمبارانی ئۆردوگای جبالیا بە بەشداری ڕاستەوخۆی ئەمریک خاڵێکی ڕەشە لەناولیستی جەنایەتی زایۆنیەکان.

ناوبراو هەروەها لە ئامادەیی وەزاڕەتی دادئەستێنی نۆروێژ بۆ توێژینەوە لە بارەی جەنایەتە جەنگیەکان لەغەززە پێشوازی کردوئامادەیی وڵاتەکەمان بۆ هاوکاری لە بوارەی ڕاگەیاند وجەختی کرد کەنابێ جەنایەتی جەنگی ڕژێمی زایۆنی ولاگری ئەمریکیەکان لەم جەنایەتە بەبێ سزابمینێتەوە.

سەرۆک کۆمار بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە حەماس، حکۆمەتی یاسایی ، ڕەوا وهەڵبژێردراوی غەززەیە وتی: شەڕلەگەڵ حەماس شەڕ لەگەڵ دێموکراسیە.

ڕەئیسی کوژرانی دە هەزارکەس لەوان چوارهەزارمداڵی فەلەستینی ئاکام وئەنجامی ناردنی بەربڵاوی چەک وکەرەسە ئامیر لەلایەن ئەمریکا بۆ ڕژێمی زایۆنی زانی ووتی: ئەمەکەلەهەر دە دەقە منداڵێک لە غەزە دەکوژرێت ، نمونەی ئاشکرای جەنایەت لە دژی مرۆڤایەتی ، بەرەکوژیە وزۆر ناخۆشە وبێ دەنگەی ناحەز وتەنانەت پشتیوانی چەکەمەنی وناردنی تفاق وئامیر لەلایەن ئەمریکا وژمارەیەک لە وڵاتانی ئوروپایی بۆڕژێمی زایۆنی نیشاندەری ستانداردەدووفاقانەکانی ڕۆژئاوا وبەشداری ئاشكرای ئەم وڵاتانە لە جەنایەتی زایۆنیەکانە.

 

سەرپەیڤ