ئەمیرعەبدوڵڵلاهیان : ئەمریکا، هۆکاری تەشەناسەندی قەیران لە ناوچەیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i422598-ئەمیرعەبدوڵڵلاهیان_ئەمریکا_هۆکاری_تەشەناسەندی_قەیران_لە_ناوچەیە
وەزیری کاروباری دەرەوە لە وتووێژی تەلەفونی لەگەڵ هاوتا عێراقیەکەی، لاگری وپشتیوانیە چەکەمەنیە بەربڵاوەکانی ئەمریکا لە ڕژێمی دەسدرێژکاری بە هۆکاری سەرەکی تەشەنای قەیران لە ناوچە زانی
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 05, 2023 09:54 Asia/Tehran
  • ئەمیرعەبدوڵڵلاهیان : ئەمریکا، هۆکاری تەشەناسەندی قەیران لە ناوچەیە

وەزیری کاروباری دەرەوە لە وتووێژی تەلەفونی لەگەڵ هاوتا عێراقیەکەی، لاگری وپشتیوانیە چەکەمەنیە بەربڵاوەکانی ئەمریکا لە ڕژێمی دەسدرێژکاری بە هۆکاری سەرەکی تەشەنای قەیران لە ناوچە زانی

 

 

بەڕێز ئەمیر عەبدوڵڵلاهیان لە وتووێژ لەگەڵ فواد حسێن هۆشداری دا : پەرەسەندنی ئاستی شەڕلە بەرامبەر بەرزبوونەوەی تەشەنای شەڕلەلایەن ئەمریکا لە دژی کەسانی سیڤیل لە غەززە ، بەگشتیی کارێکی حاشاهەڵنەگرودووری لیی نەکراوە.

سەرۆکی دەزگەی سیاسەتی دەرەکی بە دیاری کردنی دوایین جمووجوڵی وڕاوێژکاری دیپلۆماتیکی وڵاتەکەمان ، لەبارەی ڕێکارەکانی پێشگیری لە بەردەوامکرانی جەنایەتی جەنگی ڕژێمی زایۆنی وقەڵاچووی بەربڵاوی کەسانی سیڤیل لە غەززە بەتایبەت ژنان ومنداڵان لەگەڵ هاوتا عێراقیەکەی بیروڕای گۆڕیەوە.

وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراقیش لەم وتووێژە تەلەفونیە دا لەسەر پێویستی کاروکردەی هەماهەنگی وڵاتانی ئیسلامی بۆ پشتیوانی کردن لە نەتەوەی فەلەستین ، ڕاگیرانی پەلامار وپیشگیری لە پەرەسەندنی شەڕ جەختی کرد.