وەزیری ئیسرائیلی خوازیاری بۆمبارانکرانی ئەتۆمی غەززە بوو
تشرینی دووهم 05, 2023 16:56 Asia/Tehran
وەزیری میراسی ڕژیمی زایۆنی لە بەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنی دا ، بەپیی ٢٤١یەخسیری ئیسرائیلی لە غەززە وتی: هاوێژرانی بۆمبی ئەتۆمی لە غەززە یەکێ لە ڕێکارەکانە
وەزیری ئیسرائیلی خوازیاری بۆمبارانکرانی ئەتۆمی غەززە بوو
وەزیری میراسی ڕژیمی زایۆنی لە بەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنی دا ، بەپیی ٢٤١یەخسیری ئیسرائیلی لە غەززە وتی: هاوێژرانی بۆمبی ئەتۆمی لە غەززە یەکێ لە ڕێکارەکانە.
عمیخای ئەلیاهو" وەزیری ،میراسی ڕژێمی زایۆنی ئەندامی پارتی عوتسما یەهودیەت" دوهەمین بەرپرس لەم ڕژێمە دایە کەلە ڕۆژەکانی ئەم دواییە خوازیاری بۆردمانی غەززە بووە ئەویش بە بۆمبای ئەتۆمی.
"ئەلیاهو" بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بە ئامادەبوون لە بەرنامەی تەلەفیزیۆنی کول براما" وتی: سوپای ئیسرائیل زەبری قورس لە حەماس دەوەشینێت.بەڵام ئەمە لەسەتا سەت هەمان شتە کە من دەمهەوێ .
کاردانەوەی نتایاهۆ:
قسەکانی ئەم وەزیرە بەرادەیەک شازە کە بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمیش حەزی نەکرد ودەسبەجیی کاردانەوەی پیشان دا ووتی: قسەکانی ئەم وەزیرەی کابینە جیا لەڕاستیە.
نتانیاهۆبانگەشەی کرد کە سوپای ئیسرائیل بەپیی یاسا وڕێسای نێودەوڵەتی دەجۆلێتەوە ووتی: قسەکانی وەزیر عمیخای ئەلیاهو بە گشتیی بە دوور لە ڕاستیە . ئیسرائیل وسوپای ئیسرائیل بانترین ئاستی ستانداردەکانی مافی نێودەوڵەتی بۆ پێشگیری لە گەڵ زەبردان لە کەسانی غەیرە دەرگیر لەبەرچاو دەگرێت وئێمە هەتا سەرکەوتن ئەم کارە ئەنجام ئەدەین .
پیستر موشە ویگلین ئەندامی پێشووی پەرلەمانی ڕژێمی کاتیی یش خوازیاری کەڵك وەرگرتن لە بۆبای ئەتۆمی لەدژی غەززە ببوو. ناوبراو بەڕاگەیاندنی "توڵەی تۆڕەیی" لەتوئیتێکدا نووسیبوو: مۆشەکی ئەریخا، مۆشەکی ئەریخا، هۆشداری ستراتژیانە. بەرلەبیرکردنەوە لەهێنانی هێزەکان هیزی زەوینی بۆ غەززە" چەکی ڕۆژی قیامەت، ئەمە بیروڕای منە.مۆشەکی ئەریخامۆشەکی قارەپێوە کە بارستای هەڵگرتنی کڵاڤۆکی ناڤۆکی هەیە وبڕەکەشی نزیک بە ٦٥٠٠ کیلومیترە.