چەکی قەدەغەکراو یەکەم هەڵبژاردەی زایونیستەکان لە غەززە
تشرینی دووهم 06, 2023 20:00 Asia/Tehran
ڕژیمی زایونی لە شەڕەکەی غەززە بەدژی خەڵکی زۆرلێکراوی فەلەستین دا زۆرجار لە چەکی قەدەغەکراو کەڵکی وەرگرتوە.
ڕژیمی زایونی بەهۆی بۆمبی فۆسفۆڕی هەڵیکوتاوەتە سەر کانگەی سەرەکی ئاوی دەڤەری تەلزەعتەر"و میدیاکانیش بەڵگەی ئەو دڕندەکاریەیان بڵاو کردۆتەوە، کەناڵی تەلەفزیۆنی جەزیرەش چەند وێنەیەکی لەو پەلامارە دڕندانەی ئەو ڕژیمە بەهۆی بۆمبی فۆسفۆڕی و تیشکن بۆسەر کەرتی غەززە بڵاو کردەوە.
لە نوێترینی ئەو پەلامارانەدا کانگەی سەرەکی ئاوی دەڤەری تەلزەعتەر" هەڵکەوتوو لە کەمپی جیبالیا کرایە ئامانج و ناوچەکانی باکووری ڕۆژئاوای ئەو کەرتەش لەماوەی چەند کاتژومێری ڕابردوودا کراونە ئامانجی پەلاماری بێ وێنەی ڕژیمی زایونی بەهۆی چەکی قەدەغەکراوی نێودەوڵەتیەوە.