مسکۆ:ئیسرائیل بە فەرمی وتوویەتی چەکی ئەتۆمی هەیە،ئاژانس لەکوێدایە؟
تشرینی دووهم 07, 2023 12:50 Asia/Tehran
"ماریا زاخارووا" وتەبیژی وەزاڕەتی دەرەوەی رووسیا بە بیروڕادەربڕین وداخوازی ئەم دواییەی وەزیری کەلەپووری ڕژێمی زایۆنی بۆبۆردمان کردنی ئەتۆمی لەدژی غەززە کاردانەوەی پیشان دا
لەدرێژەی کاردانەوەکانی نێودەوڵەتی بە داواکاری بۆ بۆردمانکرانی ناڤۆکی غەززەلەلایەن وەزیرێکی ڕژێمی زایۆنی ، وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ڕووسیاپرسیویەتی کەئایا تیل ئابیب دانی ناوە بە بوونی چەکی ئەتۆمی ؟
"ماریا زاخارووا" وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی سێشەممە "ئەمڕۆ" بە داواکاری "عمیخای ئەلیاهو" وەزیری کەلەپوری ڕژێمی زایۆنی بۆ پەلاماری ئەتۆمی بۆ سەر غەززە کاردانەوەی پیشاندا ووتی کە بیروڕادەربڕین لەبارەی چەکەمەنی ناڤۆکی لە ئیسرائیل، پرسیاری زۆر لەبارەی جبەخانەچەکەمەنیە ئەتۆمیەکانی ئیسرائیل دینێتە ئاراوە.
وتیشی: ئەم مەسەلە ژمارەیەکی زۆرپرسیاری هێناوەتە ئاراوە.
پرسیاری ئەکەم ئەمەیەکە ئایا ئێمە دەمانهەوی بیروڕای ڕەسمی لەبارەی بوونی چەکی ناڤۆکی لە ئیسرائیل ببیستین؟پرسیارێک کەهەمووەهەیانە ئەمەیە کە ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی لەکوێن ؟ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لەکوێدان؟ پێشکینەران لەکوێدان ؟
"عمیخای ئەلیاهو" وەزیری کەلەپوری ڕژێمی زایۆنی ڕۆژی دوشەممە دوێنێ لە بەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنی وتی : هاوێشتنی بۆمبی ئەتۆمی لە غەززە یەکێ لە ڕێکارەکنە.
ئەم وەزیرەی کابینەی بنیامین نەتانیاهۆ دوهەمین بەرپرس لە ڕژێمی زایۆنیە کەلە ڕۆژەکانی ئەم دواییە خوازیاری بۆمبارانی ئەتۆمی غەززە بوونە.
ئیلیاهو وتی: سوپای ئیسرائیل زەبری زۆر لە حەماس دەدات. بەڵام ئەمە لەسەتا سەت هەمان شێوازە کە من دەمهەوێ؟ نا ڕەنگە سەتی شەستی بێت.