ئەمیر عەبدوڵڵاهیان : ئەمریکا واپێ باشترە ببێتە شەریکی تاوانی ڕژێمی ڕۆخاوی ئیسرائیل
وەزیری کاروباری دەرەوەی وڵاتەکەمان لەبارەی داکۆکی هەمە لایەنەی ئەمریکا لە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی وتی: کۆشکی سپی واپێ باشترە هەروا شەریکی تاوان بێت وڕژێمی ڕۆخاوی ئیسرائیل بە بەهای جیاوازلەگەڵ بیروهزری گشتیی جیهانیەکان هاوڕییەتی بکات
حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری کاروباری دەرەوەی وڵاتەکەمان لە بارەی سیاسەتی ئەمریکا لە داکۆکی کردنی بێ شەرت ومەرج لەجەنایەتەکانی ڕژیمی زایپنی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆیدا نووسیی: زیاترلە ١٢٠ وڵات خوازیاری ڕاگرتنی شەڕن. ملیۆنان کەس لە شارەجۆربەجۆرەکانی جیهان لەوان واشنتۆن لە داکۆکی کردن وپشتیوانی کردن لە فەلەستین وشەرەزارکردنی جەنایەتە جەنگیەکان هاتنە ناو شەقامەکان ، بەڵام کۆشکی سپیی واپێ باشترە هەروا شەرێکە جرم وتاوان بێت وڕژێمی ڕۆخاوی ئیسرائیل بە بەهای جیاوازی لەگەڵ بیروڕای گشتیی جیهانیەکان هاوڕێیەتی بکات.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان هەروەها ڕۆژی ڕابردوو لە کاردانەوە بە لەبەر کردنی گولە بەند لە لایەن ئانتۆنی بلینکێن ، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا لەبەغدا وتی: ئەمە دەوری ڕاستەقینەی ئەمریکایە .وتیشی: هەڵبەت بەداخەوە لە سێ ڕۆژی ڕابردوو لەلایەکەوە ئەمریکیەکان پەیامیان دا کەلەدووی ئاگربڕن ، کاروکردەیەکیان ئەنجام دا بەڵام لە کردەوەدا تەنیا لەقەلاچوو وبەرەکوژی لە غەززە پشتیوانی وداکۆکیان کرد.