تشرینی دووه‌م 07, 2023 10:00 Asia/Tehran

نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەتی غەززە وشداری دا لە حاند ڕوودانی قاتوقڕییەکی قورس لەم ناوچەیەدا بە هۆی بەردەوام بوونی پەلامارە دڕندانەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەتی غەززە ڕایگەیاند: ئەم ناوچەیە بەرەوڕووی قاتوقڕییەکی قورس بۆتەوە و دانیشتوانی بۆ دیتنەوەی لەتکەنانێک دەبێ چەن کاتژمێر سەرگەردانی کووچە و کۆڵانان بن.

فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی یەکسەر نانەواخانە و سەرچاوەکانی ئاو و پەنێلە هەتاوییەکانی غەززە بۆردومان دەکەن.

بزووتنەوەی حەماسیش ڕایگەیاندووە: سوپای ڕژێمی زایۆنی زیاتر لە سەد نەخۆشخانە و ناوەندی پزشکیی لە کەرتی غەززە بۆردومان کردووە و شازدە نەخۆشخانە لە باکوور هەتا باشووری کەرتی غەززە بە هۆی ئەو پەلامارانەوە داخراون.

بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندرووستیی غەززە، لە پەلاماری دڕندانەکی شەوی ڕابردووی سوپای ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە تا ئێستا لانیکەم دووسەد فەلەستینی شەهید بوونە.

حەماس ڕایگەیاندووە کە هەژماری فەلەستینییە بێ سەر شوێنەکان لە کەرتی غەززە تائیستا گەیشتۆتە دووهەزار و سێسەد کەس و هەژماری شەهیدانیش گەیشتۆتە نۆ هەزار و حەوتسەد و حەفتا کەس. هەروەها دوسە و بیست هەزار ماڵ و بینا و باڵاخانە لە پەلامارەکانی ڕژێمی ئیسراییل بۆ سەر کەرتی غەززە زەبریان لێکەوتووە و چل هەزار ماڵ و بینا بە تەواوەتی خاپوور کراون.

سەرپەیڤ