سی و یەکەمین ڕۆژی باهۆزی ئەقساو بانگەشەی ڕژیمی زایونی سەبارەت بە غەززە
بانگەشەی ئەرتەشی ئیسڕائیل سەبارەت بە کۆتایی هاتنی گەمارۆی باکووری غەززەو داواکاری نەتانیاهۆ لە مانگی سووری جیهان بۆ سەردان لە گیراوە زایونیستەکانی جێگیر لە غەززە و پچراندنی ئینتڕنێت و هێڵی تەلەفوون بە گرینگترین ڕوداوەکانی ئەمڕۆی غەززە دێتە ئەژمار.
پەلاماری ئاسمانی ڕژیمی زایونی بۆسەر کەرتی غەززە لە سەرلە بەیانی سی و یەکەمین ڕۆژی باهۆزی ئەقساش دا هەروا بەردەوام کرا، کە لەئاکامی دا دە کەسی دیکە شەهیدو بەدەیان کەسیش بریندار کران، و سەرەڕای بانگەشەی گەمارۆدرانی بەتەواوی غەززە ئەرتەشی ئەو ڕژیمە ڕایگەیاند کە ئاگربڕێکی کورتخایەن لەو کەرتە بەڕیوە چوە.
ئەرتەشی ڕژیمی زایونی هاوکات لەگەڵ پەرەدان بە پەلامارەکانیان، لەلای ڕۆژئاوا کەنارەکانی غەززەوە بەنیازی دزەکردنە نێو غەزەوەیەو هەربۆیە زۆرتری ئەو ناوچانە بۆردومان دەکرێن.
ئەرتەشی ئەو ڕژیمە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بانگەشەی ئەوەی کرد کە تا چلوهەشت کاتژومێری دیکەدەچێتە نێو غەززەوەو ئەوەش لەکاتێکدا دێتە ئاراوە کە بەپێی بۆچوونی چاودێران ئەو ڕژیمە هەروا نەیتوانیوە باکوری غەززە گەمارۆ بدا، هاوکات ڕاگەیاندرا کە نەتانیاهۆ لەپەیوەندیەکی تەلەفوونی لەگەڵ سەرۆکی مانگی سووری جیهانی داوای لێکردوە بەخێرایی بچێتە غەززەو دڵنیا ببێتەوە کە گیراوەکانی ئەو ڕژیمە هێشتا هەر زیندوون.
"فەوزی بەرهەم"ی وتەبێژی حەماسیش وێڕای شەرمەزارکردنی پچراندنی هێڵەکانی پەیوەندی غەززە لەلایەن ئەو ڕژیمەوە ڕاشیگەیاند کە ئەو کارە هەنگاوێکە بەئاراستەی شاردنەوەی ئەو دڕندەکاریانەیە کە لە غەززە بەڕێوەی بردوە، تاکوو لە خەڵکی جیهانی بشارێتەوە.