تشرینی دووه‌م 11, 2023 16:00 Asia/Tehran

گوردانەکانی عیزەدین قەسام لقی جەنگی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس تلایڤی داگیرکراوی لەوڵامی قەڵاچۆی خەڵکی سڤیلی فەلەستین لە کەرتی غەززە کردە ئامانجی مووشەکەکانی خۆی.

گوردانەکانی عیزەدین قەسام لقی جەنگی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس، بە هێرشی بەمووشەک بۆسەر تلاویڤی داگیرکراو وڵامی دڕندەکاریەکانی ئەرتەشی ڕژیمی زایونی بەدژی خەڵکی فەلەستین و بۆردومانی ناوەندە دەرمانیەکانی کەرتی غەززەی دایەوە.

لەو ڕاپۆرتەدا وتراوە کە هێرشی گوردانەکانی قەسام بۆوە هۆی وەدەنگ خرانی ئاژیری مەترسی لە ناوەندی خاکی داگیرکراوو شارۆچکەی ئەسدود لەنزیک ئەو شوێنە.

حیزبوڵڵای لوبنانیش ڕایگەیاند کە موشەکێکی هاویشتۆتە بنکەیەکی جەنگی ڕژیمی زایونی لە باکوری فەلەستینی داگیرکراوو.

حیزبوڵڵای لوبنان لە ڕاگەیاندراوەکەی دا ڕایگەیاندوە کە بنکەی "عاسی" ئەرتەشی ئەو ڕژیمە بەشێوەیەکی ورد کراوەتە ئامانجی موشەک و زیان و خەسارێکی زۆری بە زایونیستەکان گەیاندوە.

سەرپەیڤ