تشرینی دووه‌م 12, 2023 12:56 Asia/Tehran
  • دزەکردنی چەند فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەرباکووروباشووری فەلەستینی داگیرکراو

سەرچاوەعەرەبیەکان بەیانی یەکشەممە لە دزەکردنی چەند فڕۆکەی بیسەرنشین بۆسەرهەرێمی ئاسمانی بەندەرەداگیرکراوەکانی حیفا وئیلات لە باکوور وباشووری فەلەستینی داگیرکراو هەواڵیان دا

 سەرچاوە عەرەبیەکان بەیانی یەکشەممە لەدزەی چەند فڕۆکەی بێسەرنشین لەباکوور وباشووری فەلەستیی داگیرکراو هەواڵیان دا. هەرلەم پێناوەدا ،میدیا زایۆنیەکان نووسیان کەدەنگی تەقینەوەی سامناک لە باشووری بەندەری داگیرکراوی حیفابەرگوێ کەوتووە.بڕێک لە سەرچاوەکان وتوویانەکە سیستمی پەدافەندی مۆشەکی گۆمەزی ئاسنین وپاتریۆت بۆ پیوشوێن گرتنی مەبەستێک لە ئاسمانی حیفا چالاک کراون .

چەند دەقە دواتر میدیا زایۆنیەکان بانگەشەیان کرد کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان پێوشوێن گیراوەلەهاتنی بۆسەر هەرێمی ئاسمانی لوبنان لە لای دەریاوە بۆ ناوچەی حیفا. لەلایەکی تر ، ئاژیری هۆشداری پەلاماری ئاسمانی لەشارۆچکە زایۆنی نشینەکانی دەوروبەری کەرتی غەززە لە وان سدیروت ونیرعام دەنگی دەرهاتووە.

گروپی بەناو" سوات ئەلجەزیرە ئەلعەرەبیە" یش بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕاەیگەیاند کە بەکەڵک وەرگرتن لە دوو فڕۆکەی بیفڕۆکەوان پەلاماری کردووەتە سەر مەبەست وئامانجەکانی زایۆنیەکان لە بەندەری داگیرکراوی ئیلات.

 

 

سەرپەیڤ